
Plus4
پێش 3 هەفتە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند لەسەرانسەری عێراق 8 هەزارو 788 بنکەی دەنگدان بوونی هەیە کە دەکاتە 40 هەزارو 819 وێستگەی دەنگدان.
دەشڵیت ، بۆ ئەم هەڵبژاردنه پێویستیان بە 250 هەزار کارمەند دەبێت بۆ رۆژی هەڵبژاردنەکە، لەکاتێکدا زیاتر لە 231 هەزار کەس بەئۆنلاین ناویان خۆیان بۆ ئەو مەبەستە تۆمار کردووە.
بەپێی ئەو خشتەیەی کۆمسیۆن بڵاویکردوەتەوە تەنها لە کەرکوک 11 هەزارو 263 کەس ناویان خۆیان بۆ کارمەندی سەر سندوقی رۆژی هەڵبژاردن تۆمارکردووەو تائێستاش ناو تۆمارکردن بەردەوامە.