
Plus4
پێش 3 هەفتە
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند: بەهاوبەشی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە گیان لەدەستدانی "حەیدەر موهەنەد"ی تەمەن 11ساڵ پێکدەهێنن.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەشڵێت، دادپەروەری رێڕەوی خۆی دەگرێت و تاوانبار سزادەدرێت .
تاوانەکە چوارەم رۆژی جەژنی قوربان، لەگوندی برێجی ناحیەی عەباسی قەزای حەویجە رویداوە، کاتێک چەکدارێکی ح@شد بە چەکی دۆشکە تەقەی کردووەو گولەیەک بەر "حەیدەر موهەنەد حنتۆ" تەمەن 11 ساڵ کەوتووە.