
plus4
پێش هەفتەیەک
رۆژنامەی زە ئیندیپێندت بڵاویکردەوە : دۆناڵد ترامپ و مارکۆ رۆبیۆی وەزیرئ دەرەوەی حوکمەتەکەی لە کاتی سەرکەوتن بۆ ناو فڕۆکەی ئیرفۆڕس وان کۆنترۆڵی خۆیان لەدەستداو ، بەڵام بە پەلە دەستیان گرت بە لێواری پیلکانەی فڕۆکەکەوە تا نەکەونە خوارەوە .
راشیگەیاند ئەم روداوە پاش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ترامپ و وەزیرەکەی دێت بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری رۆژنامەنوسان لەسەر توندوتیژی و ئاڵۆزیەکانی ویلایەتی کالیفۆڕنیا و تێکچونی پەیوەندیەکانی کۆشکی سپی و حاکمی ویلایەتەکە لەسەر ناردنی گاردی نیشتیمانی لە لایەن ترامپەوە بۆ ئەو ویلایەتە بۆ کۆنترۆڵکردنی بارودۆخەکە .
ئەم بارودۆخەش دوای بڕیارەکەی تڕامپ دێت بە هەڵکوتانە جێی نیشتەجێبونی پەناهەندەی نایاساییەکان وناردنەوەیان بە زۆرەملێ بۆ وڵاتەکانی خۆیان .
ئەمە لە کاتێکدا ترامپ لە کاتی بانگەشەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا رەخنەی لە جۆ بایدنی رکابەری دەگرت و بە نەخۆش و لاواز پێناسی دەکرد .
ل