Plus4
berî 1 saet
بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆک کۆماری عێراق گۆبونەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عیراق کۆبووەوە.
دۆخی گشتیی وڵات و ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆی نێوان لایەنە نیشتمانییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، پاراستنی ئاسایش و ئارامی و زامنکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵک کرایەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد، بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا و دووپات لە چارەسەرکردنیان لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ستایشی هەوڵەکانی سەرۆککۆماری کرد بۆ نزیککردنەوەی دیدگا جیاوازەکان و دوورخستنەوەی عیراق لە گرژییە سیاسییەکان.




