ئیبۆلا
Plus4
berî 51 deqîqe

تەندروستیی جیهانی هۆشداریی دەدات لەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆ لەژێر كۆنتڕۆڵ دەرچووە و تا ئێستا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە دوو هەزار و 300 كەس.

تێدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتیی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆماری كۆنگۆی دیموكرات هێشتا زۆر دوورە لەوەی كۆنتڕۆڵ بكرێت، رۆژ  لە دوای رۆژیش بڵاوبوونەوەكەی خێراتر دەبێت و هەوڵەكانی رێگریكردن لێی بۆ ئەوەی نەگوازرێتەوە بۆ وڵاتانی تر نەگەیشتوونەتە ئامانج.

داواشیكرد، كۆبوونەوەیەكی نائاسایی دەربارەی تەشەنەسەندنی نەخۆشییەكە بكرێت بۆ ئەوەی رێكاری بەپەلە و كاریگەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆی رەوشەكە بگیرێتەبەر.

ئەوەشی خستەڕوو، ڤایرۆسەكە لە شەش هەرێمی وڵاتەكە بڵاوبووەتەوە و لانی كەم دوو هەزار و 325 كەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە