
plus4
پێش هەفتەیەک
- محەمەد سەمعان: دووای جەژن سەرۆک وەزیرانی عێراق دێتە کەرکوک
محەمەد سەمعان سەرۆکی جبهەی توورکمانی لەدیدارێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی حزبەکەی رایگەیاند: دووای دەستبەکاربونی وەک سەرۆکی جەبهەی توورکمانی، سەردانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان کردووەو بۆیان رونکردوەتەوە کە ئەوان بایکۆتی ئیدارەی ئێستای کەرکوکیان کردووە و دانیشی پێدانانێن.
- سەرۆک وەزیران دەستپێشخەرێی نوێی بۆ ئیدارەی خۆجێی کەرکوک هەیە
- دەستپێشخەرییەکە لەگەڵ سەرۆکی هێزە براوەکانی کەرکوک تاوتوێی دەکات
ئەوەشی خستەڕوو کە سەرۆک وەزیران بەڵێنی پێداون، دووای جەژنی قوربانی، سەردانی کەرکوک دەکات و لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆن و هێزە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا کۆدەبێتەوەو دەستپێشخەریی نوێشی دەبێت بۆ بەشداری هەموو هێزو لایەنەکان لەحکومەتی خوجێی کەرکوک.