
Plus4
پێش هەفتەیەک
وتەبێژی سەنتەری نیشتمانیی كەشناسیی سعودیە مووژدەیەکی بەو کەسانە ڕاگەیاند کە فەریزەی حەج ئەنجامدەدەن و وتی: حاجیان تا 25 ساڵی تر دوور لەوەرزی گەرما فەریزەی حەج ئەنجامدەدەن.
ڕاشیگەیاند: لەمەولا ڕێوڕەسمەكانی حەج لەكەشوهەوای مامناوەندو لەباردا ئەنجامدەدرێن.
هەر لەوبارەیەوە ئاژانسی ڕاگەیاندنی فەرمیی سعودیە ڕوونیکردەوه: لە 8 ساڵی داهاتوودا، حاجیان فەریزەی حەج لەوەرزی بەهاردا ئەنجامدەدەن، 8 ساڵی دواتریش لەوەرزی زستاندا، لەساڵانی دواتریشدا، لەوەرزی پایز فەریزەکە ئەنجامدەدرێت کە کۆی گشتیی ئەو ساڵانەی فەریزەی حەج ناکەوێتە نێو گەرمایەکی بەتینەوە، دەگاتە 25 ساڵ و حاجیان تا ئەو ماوە زۆرە حەجەکانیان لەوەرزی گەرمادا ئەنجام نادەن .