
plus4
پێش مانگێک
بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق، 35 ئەفسەری پۆلیسی كەركوك گواسترانەوە بۆ بەغدا.
ئەمەش دوای ئەوەی بەپێی هەڵسەنگاندنی لیژنەیەكی تایبەتی وەزارەتی ناوخۆ بۆ ئاستی بەڕێوەبەری بنكەكان و ئەفسەرانی لێكۆڵینەوە، كەركوك خراپترین ئەنجامی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێنا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی plus4 كەوتووە، لەهەموو عێراق 50 ئەفسەری ئەنجامی لاوازیان پێدراوە، 36 ئەفسەریان لەپۆلیسی كەركوك بوە.
وەزیری ناوخۆی عێراق بەئەنجامی ئاستی پۆلیسی كەركوك زۆر نیگەران بوە، بڕیاریداوە هەموو ئەو ئەفسەرانەی پلەی لاوازیان بەدەستهێناوە، بۆ ماوەی دوو مانگ لەبەغدا راهێنانیان پێ بكرێت.
لەنێو ئەوانەشدا، ژمارەیەك بەڕێوەبەری بنكە، هۆبە و بەشی تێدایە، بەپێی بڕیارەكەش، دوای خولەكە، هەموویان بەسەر فەوجەكانی پۆلیسی ئامادە دابەش دەكرێن.
پڵەس فۆڕ زانیوێتی كە بەیانی دووەم رۆژی جەژن، هەموو ئەفسەرەكان گەیشتوونەتە بەغدا بۆ پەیوەندیكردن بە خولی راهێنانەكەوە.