هاوسەرگیری
پێش ٢ ڕۆژ

بەرەبەیانی رؤژی سێشەممە پۆلیسی ئەمریکا رایگەیاند : توانیان گەنجێک دەستگیر بکەن کە هەوڵیداوە بە دیواری کۆمەڵگای گەشتیاری  مارالاغۆ ی تایبەی بە دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا لە ویلایەتی فلۆریدا سەرکەوێت .

پۆلیس رایگەیاند گەنجەکە ناوی ئەنتۆنی تۆماس ریسە و تەمنی ٢٣ ساڵانە ،لە کاتی لیکۆڵینەوە رایگەیاندوە کە دڵی بە یەکێک لە نەوەکانی سەرۆکەوەیەو دەیەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ بکات .

پاشان گەنجەکە بە کەفالاتی ١٠٠٠ دۆلار ئازاد دەکرێت ، لە کاتێکدا لای خۆمان لە روداوێکی لەو جۆرە خوێنی گەنجەکە تێکەڵ بە خاک و خۆڵ دەکرێت.