بەرتیل وەرگرتن
plus4
پێش ڕۆژێک

دوێنێ سێشەممە 3ی حوزەیرانی 2025، لەکەرکوک فەرمانبەرێک لەکاتی وەرگرتنی بەرتیلدا دەستگیرکرا.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە plus4ی راگەیاند: تیمێکی نوسینگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی لەنێو کۆمپانیای نەوتی باکور، فەرمانبەرێک لەکاتی وەرگرتنی بڕێک پارە وەک بەرتیل دەستگیرکردووە.

وتیشی، دەستگیرکراوەکە فەرمانبەری بەشی یاسایی کۆمپانیاکە بوەو بڕی هەزارو 800 دۆلاری لەکەسێک وەرگرتووە بەرانبەر راییکردنی ئیشەکەی، لەکاتی وەرگرتنی پارەکەشدا تیمەکە داویانەتە سەریدا و دەستگیریان کردووە.