
Plus4
پێش ٢ ڕۆژ
لەپای خزمەتی بەمیدیای كوردی خوێندنی كوردی خەڵاتی ڕێزلێنان بەplus4 دەبەخشێت
ئەمڕۆ، بەشی خوێندنی كوردی لەكەركوك، لەپای خزمەتی زۆرو بەرچاوی بەڕەوشی پەروەردەو كۆی كایەكانی تر، خەڵاتی پێزانین و ڕێزلێنانی بەئاژانسی هەواڵی plus4 و پەیامنێرەكەی بەخشی، بۆ ئەو ڕۆڵە دیارو كارایەی لەكەركوك بینیویانە.
لەپای كاركردن و خزمەتكردنی كەرتی پەروەردەو ڕووماڵكردنی چالاكییەكانی بەشی خوێندنی كوردی لەپەروەردەی كەركوكە كە تێیدا خوێندنی كوردی، خەڵاتی ڕێزلێنان پێشكەش بەئاژانسی هەواڵی plus4 و سۆران عەبدولكەریم-ی پەیامنێری ئاژانسەكە كرد.