
Plus4
پێش ٢ ڕۆژ
🔻 لەکەرکوک سەنتەرێک بۆ توشبوانی ئۆتیزم دروست دەکرێت.
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، چاویکەوت بە بەڕێز ئیسماعیل موسا جەعفەر بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی و یاسایی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عیراق.
لە دیدارەکەدا دروستکردنی سەنتەرێکی تایبەت بە توشبووانی ئۆتیزم تاوتوێکرا و پارێزگاری کەرکوک بڕیاریدا پارچەیەک زەوی بۆ دروستکردنی سەنتەرەکە تەرخان بکرێت و جەختیکردەوە کە ئیدارەی کەرکوک سوورە لە پشتیوانیکردنی فەرمانگەکانی چاودێری بە جۆرێک كارەكانیان خزمەت بەو توێژە گرنگەی کۆمەڵگا بکات.