
Plus4
پێش ڕۆژێک
وردەکاریی تەقینەوەی پاڵاوگەکەی سەر ڕێگەی کەرکوک ئاشکرا دەکرێت
بۆرییەکی 10 ئینجیی گواستنەوەی غاز، لەکێڵگەی غازی عجێل؛ی سەر بەپاڵاوگەی بێجی؛یەوە بۆ پاڵاوتن ڕەوانەی کۆمپانیای غازی باکوور دەکرێت.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لەکۆمپانیای غازی باکوور سەر بەوەزارەتی نەوتی عیراق ئاشکرایکرد: لەکێڵگەی غازی عجێل؛ی سەر بەپاڵاوگەی بێجی، بۆرییەکی 10 ئینجیی گواستنەوەی غاز، بەمەبەستی پاڵاوتن ڕەوانەی کۆمپانیای غازی باکوور دەکرێت.
کێڵگەکە لەنزیک ناحیەی یایچیی سەر بەپارێزگای کەرکوک، سێ مەتری بۆرییەکە بەهۆی کۆنییەوە ژەنگی گرتووە.
بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ تیمێک سەرقاڵی چاککردنەوەی بۆرییەکە بوون کە بەهۆیەوە گڕی گرتووەو تەقیوەتەوە.
لەئێستاشدا بۆرییەکە لەهەردوولاوە داخراوە، تا ئەو غازی تێیدا ماوە کەمبێتەوەو ئاگرەکەی بکوژێتەوە، کە بەهۆی مەترسیی ئاگرەکەوە ڕێگەی سەرەکیی نێوان کەرکوک - بێجی داخراوە.