
Plus4
پێش مانگێک
لە سەد ساڵی رابردوو، لەم ناوچەیەی ئێمە، هیچ سەرۆکێک نەبووە، چ لە سەرۆکایەتیی خۆی و چ لە دوای سەرۆکایەتییەکەی، بەر نەفرەت نەکەوتبێت. سەرۆک هەبووە هێندە پەنی داوە، بۆ سەد ساڵ باجی قورسی خستووەتە سەر شانی دانیشتووانی وڵاتەکەی.
مام جەلال تەنیا سەرۆک بووە کە دوای خۆی نەیارەکانی زیاتر لە دۆستەکانی هەست بە بۆشایی و گرنگیی ئەو ئەکەن.
دۆخی ناهەمواری دە ساڵی خەڵکی کوردستان، دەریخست چ لە ئاستی ئێراق چ لە ئاستی هەرێم دوای سەرۆکایەتیی مام جەلال کورد بێ سەرۆک و سەرکردەیە. ئێستا خەڵک دەستی لەسەر دڵیەتی و چاوی لەوەیە سەرۆکەکان حاڵ و گوزەرانیان لەوە خراپتر نەکەن! چونکە کەس بە تەما نییە ئەم سەرۆکانە کێشەیەک لە کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن .