گۆڕی بە کۆمەڵ
Plus4
پێش ڕۆژێک

سەرچاوەیەکی تایبەت بە سایتی مەعلومەی راگەیاندووە، تیمەکانی دەزگای شەهیدانی عێراق کاری سەرەتاییان بۆ هەڵدانەوەی پێنج گۆڕی بەکۆمەڵ ئەنجامداوە کە گوماندەکرێت روفاتێکی زۆری هاوڵاتیانی تێدابێت.

 

دەشڵیت، گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەکەونە گوندی دەگمات لە ناحیەی رەشادو سەربازگەی تۆبزاوا لە ناحییەی یایچی و هەروەها گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە گەڕەکی خەزڕاو و گۆڕێکی دیکە لە ناوچەی پیشەسازی.

 

سەربازگەی تۆبزاوا یەکێکە لەو شوێنانەی کە لەسەردەمی بــــ..ـــەعسی لەناوچوداو لەکاتی پرۆسەی بەدناوی ئەنفال، هاوڵاتیانی کوردی تێدا زیندانی دەکرا،بۆیە پێدەچێت گۆڕە بە کۆمەڵەکە روفاتی ئەنفالکراوانی تێدابێت.