صحه‌
plus4
پێش ٢ ساڵ

د. سەباح نامیق بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی گشتی لەتەندروستی كەركوك رایگەیاند: چاودێری چڕی دۆخی ئەو كەسانە دەكەین كە لەنێو نەخۆشخانەكاندان و تووشي سك چون و رشانەوەن.

 

 

وتیشی، تەنها حاڵەتێكی توشبوی كۆلێرامان هەیە كە لەهەر سێ پشكنینەكان ئه‌نجامه‌كانی پۆزه‌تڤ بون، چوار حاڵەتی دیكەشمان هەیە و پشكنینەكانمان رەوانەی بەغدا كردووە.

 

بەوتەی بەرپرسەكەی تەندروستی، رێژەیەكی كەمی منداڵان توشی كۆلێرا دەبن، ئەوەی ئێستا له‌نێو منداڵاندا بڵاوبوه‌ته‌وه‌ زۆربه‌ی ڤایرۆسە و بڵاوبوەتەوە.

 

لەئێستادا شوێنێكی تایبەت لەنەخۆشخانەی ئازادی بە نەخۆشانی كۆلێرا تەرخانكراوە.