حاادث
Plus4
پێش ٢ ڕۆژ

خوێندكارێكی تری كچی زاكۆی كیتاب و گەنجێكی تر لەدوو ڕووداودا گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگەی كەركوك - هەولێر، لەئەنجامی ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆدا، خوێندكارێكی كچ گیانی لەدەستدا.

 

خوێندكارەكە ناوی (نور سەرمەد كازم)ەو خوێندكاری بەشی (ئاسایشی سایبەر)ەو ئەمڕۆ دوای ڕووداوەكە بەهۆی زۆریی بریندارییەكەیەوە دەستبەجێ‌ گیانی لەدەستدا.

 

هەر ئەمڕۆ، لەناحیەی عەباسی سەر بەقەزای حەویجەی پارێزگای كەركوك، گەنجێك تەزووی كارەبا لێیدەدات و بەهۆی كاریگەریی زۆری تەزووەكەوە، دەستبەجێ‌ گیانی لەدەستدا.