تارتان
plus4
پێش ٢ ساڵ

بەبڕیاری وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق، هەموو یاریگا تارتانەکانی تۆپی پێی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کەرکوکی وەرزش و لاوان کراون بەخۆڕایی.

 

لەماوەی رابردوودا یاریکردن لەو یاریگایانە بە بەرانبەر بوەو بۆ هەر کاتژمێرێک یاریکردن بڕی 10 هەزار دینار لەهەر تیپێک وەردەگیرا.

 

رەزای حاجی فایەق بەرپرسی بەشی وەرزشی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی بە plus4ی راگەیاند: زیاتر لەمانگێکە بڕیارەکە دەرچووە بەڵام بەشێک لەسەرپەرشتیارانی یاریگاکان پابەند نەبونە پێوەی بۆیە لەلایەن دەستەی دەستپاکی کەرکوکەوە ئاگادارکراونەتەوەو هەر کەس پابەندنەبێت ئەوە روبەڕوی لێپرسینەوە دەبێت.

 

وتیشی، لەمەودوا لەو یاریگایانە یاریکردن دەبێتە خۆڕایی و تەنها پارەیەکی رەمزی وەردەگیرێت بۆ گازی موەلیدە.

 

لەکەرکوک چوار جۆر یاریگای تارتان هەیە، بەشێکیان سەر بەبەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لاوانە( بەغدا )، بەشێکی لەلایەن شارەوانیەوە بە موزایەدە بۆ ماوەی سێ ساڵ بەکرێ دەدرێت، بەشێکی ئەهلین و ژمارەیەکیش سەر بە یانەکانی شارەکەیە.