
Plus4
پێش مانگێک
دوای راپۆرتەکەی plus4، بە هەوڵی ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری مەکتەبی سیاسی یەکێتیی و بەدەنگەوەهاتنی رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، سێ هاوڵاتییەکەی گەڕەکی پەنجاعەلی کە لەسەر سکاڵای عەرەبێک دەستگیرکرابون، ئازادکران.
عەرەبێک تاپۆی 27 دۆنم زەوی پەنجاعەلی هێناوە کە لەساڵی 1977 پێیدراوە، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 25 کەس لەخاوەن خانوەکان دەرکردووەو داوای پارەیان لێدەکات.
دادگا فشاری لەسەر بنکەی پۆلیسی عروبە دروستکردووە بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنەکان بەڵام لەئێستا بەهەوڵی بەرپرسانی یەکێتیی و پارێزگار، رێوشوێنەکان راگیراون و هەوڵی چارەسەر دەدرێت.