
plus4
پێش مانگێک
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند: ئەو حزب و هاوپەیمانێتییانەی بەمەبەستی بەشداریكردن لەهەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خۆیان تۆماركردووە كە بڕیارە ڕۆژی 11/11ی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت، پێویستە بۆ وەرگرتنی كۆد بۆ پێشكەشكردنی كاندیدەكانیان سەردانی كۆمیسیۆن بكەن.
كۆمیسیۆنەكە جەختدەكاتەوە كە هاوشانی كاندیدانی لیست و قەوارەو هاوپەیمانییەكان، كاندیدانی سەربەخۆو پێكهاتەكانیش كە دەیانەوێت بەشداری لەهەڵبژاردنەكەدا بكەن، سەردانی ئۆفیسی كۆمیسیۆن لە پارێزگاكانیان بكەن.
ڕوونیشیدەكاتەە كە لەڕۆژی 25ی ئەم مانگەوە تۆماركردنی ناوی كاندیدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكردووەو بڕیارە تاڕۆژی 26ی مانگی داهاتوو، بەردەوامبێت.