
plus4
پێش 4 ڕۆژ
ئەمریکا بەتەواوی پاڵپشتی ئەو گرێبەستانە دەکات کە کۆمپانیاکانی وزەی ئەمریکا لەگەڵ هەرێم واژۆیان كردووە.
لەوبارەیەوە تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئەمریکا پشتگیری لەو ڕێککەوتنە ئابوورییانە دەکات کە سوود بەهەموو عێراقییەکان دەگەیەنن، لەنێویاندا ئەو دوو گرێبەستەی هەفتەی ڕابردوو.
بروس وتی: دەبێت بەغداو هەولێر دەدەین پێکەوە کاربکەن بۆ فراوانکردنی بەرهەمهێنانی غازی ناوخۆ لەزووترین کاتدا، ئەمەش سوودی ئەمریکاو عێراق دەبێت.
جەختیشیکردەوە: کۆمپانیاکانی نەوتی ئەمریکی بەملیارەها دۆلار وەبەرهێنانیان لەکەرتی نەوت لەهەرێم کردووە، هیوادارین وەبەرهێنانی زیاترى کۆمپانیا نەوتییەكانى ئەمریکا لەسەرتاسەری عێراق ببینین.