plus4
پێش ٢ ساڵ
عەلی رەزا جەعفەر، یاریزانی لاوی یەکێك لە ئەکادیمیەکانی تۆپی پێ لە شاری کەرکوك کۆچی دوایی کرد.
مردنەکەی عەلی رەزا، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بوە کە لە کاتی یارکردندا لێی داوە.
ئەو لاوە کەرکوکیە یاریزانی ئەکادیمیای واستی بوە کە یەکێکە لە گەڕەکەکانی خوارووی شاری کەرکوك.
پێشتر، ماڵی عەلی یاریزان لە گوندی بەشیر نێشتەجێبوون، دواتر گوێزرانەوە شاری کەرکوك و لە گەڕەکی واستی جێگیربوون.