موچەی فەرمانبەران
plus4
پێش مانگێک

وەزارەتی دارایی عێراق موچە مانگی پێنجی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی پەسەندکرد

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندیی لەسەر موچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەربڕێوە و وەفدێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی هەرێم لەوەزارەتی دارایی عێراق بوونە تا وەڵامی هەر تێبینیی و پرسیارێک بدەنەوە کە رەنگی دروستببێت، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق تێبینیەکی ئەوتۆی نەبووەو لیستەکەی پەسەندکردووە.

دەشڵێت ، پێشبینی دەکرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو موچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەبکرێت تا بتوانرێت پێش جەژن تەواوی موچەی فەرمانبەران دابەشبکرێت.