
Plus4
پێش مانگێک
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك لەپۆلیسی كەركوك بە plus4ی ڕاگەیاند: لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 33 كەس كە داواكراوبوون، لەلایەن بنكەكانی پۆلیسەوە دەستگیركراون.
ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشیكرد: وێڕای دەستگیركردنی ئەو ژمارەیە، 5 كەسی تریش لەلایەن پۆلیسی نێو شارەوە بەتۆمەتی تەقەكردن دەستگیركراون.
هەر لەماوەی ئەم 24 كاتژمێرەدا، هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتنیش، 13 كەسی تریان بەهۆی شەڕو ئاژاوەو سەرپێچییەوە دەستگیركرد.
بەمەش كۆی گشتیی ژمارەی ئەو كەسانەی لەماوەی شە و ڕۆژێكدا بەهۆكارو تۆمەتی جیا جیا لەلایەن پۆلیسی كەركوكەوە دەستگیركراون گەیشتە 51