تەقە لە كەركوك
Plus4
پێش مانگێک

تەقەكەرەكانی دوێنێی كەركوك دەستگیركران

دوێنێ‌ دوای ئەوەی لەنێو گەڕەكی باروودخانەی شاری كەركوك، شەڕە تەقە لەنێوان دوو برادا ڕوویدا، بەهۆیەوە ترس و تۆقاندن لەنێو خەڵكی گەڕەكەكەدا دروستبوو.

 

بەسەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی عەمید دلێر عومەر، بەڕێوەبەری پۆلیسی نێو شار، توانرا تۆمەتبارانی ڕووداوەكە دەستگیربكرێن.

 

هەروەك كەسێكی تریش دەستگیركرا كە لەگەڵ هاوڕێكەیدا شەڕ لەنێوانیاندا ڕوویداوەو پاشان تەقەی لێكردووە.

 

هاوكات هەر ئەمڕۆ، ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك، ڕایگەیاند: لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 21 تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە لەلایەن دادگاوە بەتۆمەتی جیاواز داواكرابوون.