
plus4
پێش مانگێک
ئەمنی نیشتیمانی عێراق رایدەگەیەنێت؛ لەبازگەکانی هاوسنور لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەوڵی بەقاچاخبردنی سەدان تۆن کەلوپەلمان هەڵوەشاندووەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، مەفرەزەکانی دەزگای ئەمنی نیشتیمانی لەبازگەکانی کەرکوک و نەینەوا و دیالە کە هاوسنورن لەگەڵ هەرێمی کوردستان، 51 ئۆتۆمبێلیان دەستبەسەرکردووە کە سەدان تۆن کەلوپەلیان بارکردبوو، پێچەوانەی رێگەی گومرک و بەبێ رەزامەندی فەرمی هەوڵی بەقاچاخ هێنانە ژورەوەیان داوە.
دەشڵێت: بەشێک لەکەلوپەلەکان بە نوسراوی ساختە هەوڵدەدرا لەبازگەکان تێپەڕێندرێت، بۆ بەشێکی تریش بە رێگەی ساختەکاری تر کە نوسراوی بەرهەمی جیاواز بەکارهێنرابوو.
دەزگای ئەمنی نیشتیانی جۆری کەلوپەلەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت: مەوادی خۆراکی و ئەلیکترۆنی و پزیشکی و پاککەرەوەو کارەبایی و ئاردیشی تێدا بوە.