باره
plus4
پێش هەفتەیەک

وەک لەپێشتردا لێپرسراوانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم ڕایانگەیاندبوو، بڕیارە ئەمڕۆ وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغدا بکات بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی مووچەی مانگی ئایار.

بڕیارە هەر ئەمڕۆش لیستی مووچەی مانگی پێنج کە بەسیستمی پەیرۆڵ ئامادە کراوە، ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.

پێشتریش هەریەک لە لێپرسراوانی هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم و نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایانگەیاندبوو، بڕیارە بەر لەجەژنی قوربان، مووچەی تەواوی مووچەخۆرانی عێراق و هەرێم دابەشبکرێت.