
plus4
پێش هەفتەیەک
ئەفسەرێک و شەش سەرباز دەچنە سەر خێزانێک کە باخێکیان لەسنوری ئەبوغرێب بەکرێ گرتووەو ترس و تۆقاندنی خێزانەکەی لێدەکەوێتەوە.
کامێرای جۆری ( داش کام ) کە لەسەر دەشپولی ئۆتۆمبێلی خێزانەکە بەستراوە، تەواوی دیمەنی دەستدرێژی هێزەکە تۆمار دەکات.
دووای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکە، وەزیری بەرگری فەرمان دەدات بە دەستگیرکردنی ئەفسەرەکەو شەش سەربازەکەو رەوانەی دادگا دەکرین.