حجبهة توركمانية
ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 10 meh

دووای بڵاوبونەوەی نوسراوێکی هادی عامری سەرۆکی لیژنەی باڵای ماددەی 140 کە ئاراستەی پارێزگاری کەرکوکی کردووەو داوا دەکات زەوی بە خێزانە ئاوارەکان بدرێت کە دووای 2003 گەڕاونەتەوە کەرکوک و ناویان لەچوارچێوەی ماددەی 140دایە.

 

جبهەی توورکمانی لە بەیاننامەیەکدا دژایەتی خۆی بۆ نوسراوەکەی هادی عامری و پێدانی زەوی بەخێزانی کورد دەربڕیوەو دەڵێت: تەرخانکردنی 39 هەزارو 353 پارچە زەوی بۆ کورد هەنگاوێکی ترسناکەو سەقامگیری کەرکوک تێکەدات.