
Plus4
پێش 15 کاتژمێر
ئەمڕۆ تاهڕ عەبدوڵا سامی عاسی عوبێدی رایگەیاند کە لەسەر هاوپەیمانی عەرەبی خۆت کاندید دەکات.
پێشتر plus4 لەراپۆرتێکدا بەناونیشانی "سیاسەت؛ ئامۆزاکان پەرتدەکات" ئاشکرایکردبوو کە تاهڕ کوڕی عەبدوڵا سامی لەسەر لیستەکەی راکان جبوری خۆی کاندید دەکات.
عەبدوڵای سامی عاسی باوکی تاهڕ، لەخولی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، سەرۆکی پێشوی کوتلەی عەرەبی بوو، لەکۆتایی مانگی تاموزی 2013 نزیک بازگەی سەیادە، بەدەستڕێژی گولەی چەکدارانی نەناسراو کوژرا.
چەند کەسایەتییەکی تری عوبێدیش خۆیان کاندید کردووە، وەسفی عاسی وەک سەرۆکی هاوپەیمانی عروبە و بورهان مزهر عاسیش لەسەر عەزم خۆیان کاندید دەکەن.