
Plus4
پێش مانگێک
وەزارەتی کارەبا: بۆ مانگی
سەعد فریح بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی سوتەمەنی لەوەزارەتی کارەبا رایگەیاند: لەم مانگەدا لایەنی ئێرانی هەناردەی غازی بۆ عێراق کەمکردووەتەوەو لەجێی 45 ملیۆن مەتر سێجا، رۆژانە 20 ملیۆن مەتر سێجای هەناردە کردووە، بەهۆیەوە زیانی 3500 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبای لێداوین.
وتیشی، ئاڵنگارییەکەی مانگی داهاتوو گەورەترە، پێویستە بەپێی گرێبەستەکە.. لایەنی ئێرانی رۆژانە 55 ملیۆن مەتر سێجا غاز هەناردەی عێراق بکات، بەڵام ئەگەر لەسەر دۆخی ئێستا بمێنێتەوە ئەوە کەمبونەوەی بەرهەمی کارەبا بۆ 5300 مێگاوات کەم دەکات، بەتایبەت کە پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوەو لۆدی زیاتریش دەکەوێتە سەر کارەبا.