ماتورسکیل
Plus4
پێش مانگێک

بەسەرپەرشتی عەمید دلێر عومەر بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوشار، ژمارەیەک داواکراو دەستگیرکران و دەستیش بەسەر شەش ماتۆڕسکیلدا گیرا کە بونەتە هۆی بێزارکردنی خەڵک.

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە plus4ی راگەیاند: لەئێوارەوە تا ئێستا، بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوشار، هەڵمەتی مەفرەزەکانی پۆلیسی رەحیماوا، ئازادی و عروبە بۆ دەستگیرکردنی ئەو ماتۆڕسکیلانەی بونەتە هۆی بێزارکردنی خەڵکی گەڕەکەکان بەردەوامە و تووانراوە دەسەت بەسەر 10 ماتۆڕسکیلدا بگیرێت.

 

وتیشی، 7 داواکراوی دادگا بە تۆمەتی جیاواز، کەوتوونەتە بۆسەی مەفرەزەکانەوەو دەستگیرکراون، لەنێویاندا دوو تۆمەتباری دەستدرێژییەکەی سەر ماڵە کوردەکەی دۆمیز هەیە.

 

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، مەفرەزەکانیان پەیوەندیان بەو ماتۆڕسکیلانەوە نییە کە شۆفێرەکەی بۆ کەسابەت بەکاریدەهێنێت، بەڵکو ئەوانەی دەستگیر دەکرێن و دەدرێنە دادگا ئەوانەن کە بێ تابلۆ و بێ لایتن و بەشێکیان لەشەقامەکاندا نماییش دەکەن و دەنگ دەرەکەن،