
plus4
پێش مانگێک
ئەحمەد عەبد رەبە، ئەندامی ئەنجومەنی پاریزگای نەینەوا رایگەیاند، لە نێو دامەزاوەکانی پارێزگاکە زیاتر لە 50 ژن وەکو پێشنوێژو ووتارخوێنی مزگەوتەکان دامەزراون.
دەشڵێت ، ئەمه گەندەڵی و فەزاحەتێکی گەورەیە چونکە بەتەمەنمان نەمانبینیوە ژنان پێشنوێژو وتار خوێنبن.
رونیشیکردوەتەوە، ئەوەی بەرپرسیارە لەو گەندەڵییە بە پلەی یەکەم دیوانی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوایە بەتایبەتی کە ئەوان بەرپرسن لە ئەنجامدانی گرێبەست و دامەزراندنەکان، پاشان وەقفی سوونی نەینەوا ئەوانیش بەرپرسیارن لەو گەندەڵییە.