شاری پیشەسازی
plus4
پێش مانگێک

ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابوری، رەزامەندی نیشیاندا لەسەر کەمکردنەوەی رێوشوێنەکانی تایبەت بە دروستکردنی شاری پیشەسازی و دروستکردنی هەردوو باخچەکەی باکورو باشوری کەرکوک.

لەکۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابوری کە محەمەد تمیمی وەزیری پلاندانانی عێراق سەرپەرشی کرد ، رەزامەندی لەسەر داوایەکی وەزارەتی پیشەسازی دراوە بۆ کەمکردنەوەی رێوشوێنەکانی دروستکردنی ئەو پرۆژانە لە کەرکوک و دیاریکردنی وادەیەک بۆ کۆتایی هێنان بەو رێوشوێنانە تا بە زووترین کات دەست بە جێبەجێکردنیان بکرێت.