لیزا کاکەیی
plus4
پێش مانگێک

🔻 لیزا فەلەکەدین کاکەیی کە ماوەی دوو ساڵی جێگری بەرپرسی کەرکوک گەرمیانی پارتییە، بە فەرمی رایگەیاند کە بەفەرمانی مەسعود بارزانی ئەمڕۆ کۆتایی بەئەرکەکەی هێناوە و ئەرکێکی تری پێسپێردراوە.

پێشتر plus4 هەموو گۆڕانکارییەکانی بڵاوکردەوە کە بەشێکی پەیوەندی بە ناکۆکی نێوان بەرپرسانی کەرکوکی ئەو حزبەوە هەیە.

دەقی ماڵئاوایی نامەکەی لیزا فەلەکەدین بۆ کادیرانی کەرکوکی پارتی:

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

لە ئەدەبیاتی خانەوادەکەم کەرکووک_گەرمیان پارچە گەوهەری نیشتیمانن و لە پاش ناوی کوردستانەوە پێناسەی فەخر و شانازی و قوربانیدانن.

دوایی دوو ساڵ و نیو لە خزمەت، ئەمڕۆکە لەسەر فەرمانی جەنابی سەرۆک بارزانی ئەرکی حزبیم لەو پارچە گەوهەرەی نیشتمانم کۆتایی پێهات…

مەکانەتی مرۆڤ لە هەر شوێنێک و لە هەر پلە و پۆست و ئۆرگانێکی حزبیدا بێت، ئێمەی کچ و کوڕانی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشمەرگەی جەنابی سەرۆک بارزانی و رێبازە عەقیدەییەکەیی و خاکی کوردستانین…

دڵخۆشبووم کە پتر لەدوو ساڵ لەگەڵ ئێوەی کادیرانی قەدرگرانی سنوورەکە پێکەوە بە یەک تیم لە خزمەتی خەڵک و کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگە سەربەرزەکانی سنوورەکەدا بووم.

بەڵێن بێت لەهەرکوێ بم کچی هەر ماڵ و خانەوادەیەکی کەرکووک و گەرمیان و چەمچەماڵم، تا ئەو کاتەی خوای گەورە دەرفەت بدات کۆی ئێوەی ئازیز خێزان و خانەوادەی منن و مەکانەتی منیش خانە خوێی ئێوەیە.

سەرکەوتوو و سەرفرازبن…

لیزا فەلەکەدین کاکەیی