
Plus4
پێش 3 کاتژمێر
كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەبارەت بەتۆماری دەنگدەران بڕیارێکی نوێیدا
#ئاژانسی_هەواڵی_plus4
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، وادەیەکی تری بۆ نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی دەستنیشانکردو وادەکەی تاڕۆژی 15ی مانگی داهاتوو درێژكردەوە.
لەوبارەیەوە كۆمیسیۆنەکە لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: ماوەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران، تاكۆتایی دەوامی ڕۆژی 15ی مانگی داهاتوو درێژدەكرێتەوە.
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان داوا لەهاووڵاتیانیش دەكات، ئەوانەی تۆمارەکانیان نوێ نەکردووەتەوە یاخوود خۆیان تۆمارنەکردووە، ئەم دەرفەتە لەدەستنەدەن و تۆمارەکانیان نوێبكەنەوە، تا مافی بەشداریكردنیان پارێزراو بێت