هەناردەی نەوت
plus4
پێش 8 کاتژمێر

کۆمپانیانی نەوتی باکور رایگەیاند، توانیویان پینج بیرە نەوتی کێڵگەی جەمبور وەگربخەنەوەو بەرهەمهێنان تێیاندا دوای ماوەیەکی زۆر پەککەوتن دووبارە دەستپێبکاتەوە

دەشڵێت، بیرە نەوتییەکان بریتین لە بیرەکانی (27، 42، 23، 20، 69)ی سەر بە کێڵگەی جەمبور ، کێشە هونەری و تەکنیکییەکانیان جارەسەر کراون و بەمەش 2500 بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ کۆی هەناردەی نەوتی کەرکوک زیادی کردووە.

کێڵگەی جەمبور دەکەوێتە باکوری کەرکوک و توانای بەرهەمهێنانی 10000 بۆ 15000 بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەیە.