
plus4
پێش 8 کاتژمێر
ئەمشەو لەسنوری هەردوو بنکەی پۆلیسی عروبەو ئازادی 5 داواکراو بە ماددە جیاوازەکان دەستگیرکران.
ئەمڕۆ دووەم رۆژە هەڵمەتی هێزەکانی پۆلیس بەسەرپەرشتی عەمید دلێر عومەر بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوشار بەردەوامە.
ئەمشەو مەفرەزەی بنکەکانی عروبە، ئازادی و رەحیماوا بەهەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی ئامادە لەتەواوی سنورەکان بازگەی کاتیان داناو چونەتە سەر چەند ئامانجێک.
لەئەنجامدا چوار داواکراو لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی عروبەوە دەستگیرکراون و یەکێکیش لەلایەن پۆلیسی ئازادییەوە.