plus4
پێش ٢ ساڵ
محەممەد شەمەری ئەندامی هاوپەمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند دەست لەکارکێشانەوەی ئەندامانی سەدر بە ئارەزوی خۆیان بوو ، بۆیە پێویستە ئێستا ئەو بۆشاییە دەستوریانەی کە هەیە پڕبکرێنەوەو ئەندامانی تر جێیان بگرنەوە تا کابینەی تازە دروست بکرێت بە گوێرەی شایستەی هەڵبژاردنەکان ، وتیشی لێکتێگەیشتنی تەواو لە نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان ولەیەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی هەیە لەو بارەیەوە ، گفتۆگۆکانشمان بەردەوامە لە تەنیشت ئەندامانی تری سونە بۆ رێکەوتن لە سەر کابینەی تازە .