کاندید
plus4
پێش 15 کاتژمێر

بورهان مزهر عاسی کەسایەتی دیاری عەشیرەتی عوبێدو ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکوک خۆی وەک کاندید بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران راگەیاند.

بورهان عوبێدی ئاشکرایکرد کە لەسەر هاوپەیمانی عەزم بەسەرۆکایەتی موسەنا سامەڕائی لەکەرکوک خۆی کاندید دەکات.

پێشتریش رەعد سامی عاسی لەراگەیەندراوێکدا ( تاهیر ) برازای کە دەکاتە کوڕی عەبدوڵا عاسی وەک کاندیدی بنەماڵەکەیان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران ناساند بەڵام ئاماژەی بۆ ئەوە نەکردووە کە لەسەر چی لیستێک دەبن. هەرچەندە پێشبینی دەکرێت لەسەر لیستەکەی راکان جبوری بن.

ئەمەش لەکاتێکدایە وەسفی عاسی ئەمیری هۆزی عوبێد کە سەرۆکی ( جبهەی عەرەبی یەکگرتووە ) خۆی وەک کاندید بۆ هەڵبژاردنەکان کاندید کردووەو زۆربەی تیرەو بنەماڵەکانی عوبێدیش پشتگیری دەکەن.