ادارة كركوك
plus4
پێش 19 کاتژمێر

ئیدارەی کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی بەیاننامەیەکی لقی کەرکوکی بەرەی تورکمانی کەتایبەتبوو بە بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری رایگەیاندوە، ئیدارەی کەرکوک پابەندبوونی خۆی بۆ گەیشتن بە شەراکەت و ڕێزگرتن لە هەموو پێکهاتەکانی پارێزگای کەرکوک بەبێ جیاوازی دووپات دەکاتەوە. ئەمەش لە پێکهاتەی حکومەتی خۆجێیی ئێستادا دەردەکەوێت کە بە ئیرادەی نەتەوەیی عێراق پێکهێنراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە ، ئەو تۆمەتانەی لە بەیاننامەکەی جەبهەی تورکمانیدا هاتووە لە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن زیاتر هیچی دیکە نین و کاریگەرییان لەسەر هۆشیاری خەڵکی کەرکوک یان بناغەکانی پێکەوەژیان و ئاشتی نابێت، کە بە قوربانیدانی هەمووان دامەزراون.

پێشتر لقی کەرکوکی بەرەی تورکمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رەخنەی تووندی لەگۆڕینی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڤێتەرنەری کەرکوک گرت.