قنبلة
plus4
پێش ڕۆژێک

لەکەرکوک هاوڵاتییەک لەلایەن دوو هاوڕێی خۆیەوە بەر چەقۆ دراوەو کوژراوە، پۆلیس دەڵێت:" هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیرکراون."

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 17ی ئایاری 2025، نزیک مزگەوتی عەدل لەگەڕەکی (ئەسراو مەفقودین) شەڕ لەنێوان سێ کەس رویداوە کە هاوڕێی یەکتر بونەو لەنێو یەک ئۆتۆمبێلیشدابونە، یەکێکیان بەناوی "عەلی محەمەد زەنگەنە" بەچەقۆ برینداربوە.

دووای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەو لەکاتی چارەسەردا، بریندارەکە کە چەقۆ بەر قاچی کەوتبوو، گیانی لەدەستداوە.

قوربانییەکە ناوی ( عەلی محەمەد زەنگەنە )یەو تەمەنی 45ساڵەو دانیشتووی گەڕەکی خەزڕایە.

هەر دووای روداوەکە، بەسەرپەرشتی عەمید دلێر عومەر بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی ناو شار، مەفرەزەکانی پۆلیسی دۆمیزو فریاکەوتنی کەرکوک هەردوو تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکرد کە یەکێکیان کارمەندی ح⁰شدی ش⁰عبییە و دەستیش بەسەر چەقۆی تاوانەکەو ئۆتۆمبێلێکدا گیرا کە هی قوربانییەکەیە.

دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاریداوە بە ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکان بکرێت.