
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 کاتژمێر
تەندروستی کەرکوک لەبارەی ئەو هەواڵانەی باس لەکۆتاییهاتنی نەخۆشی (تای خوێن بەربون) دەکەن، هاتەدەنگ و دەڵێت: "نەخۆشییەکە کۆتایی نەهاتووەو ناتووانین پێشبینی بۆ رۆژانی داهاتوویش بکەین."
داواش لەهاوڵاتیان دەکات، پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و خۆیان لەسەربڕینی هەڕەمەکی بپارێزن.
هۆشداریش بە گۆشتفرۆشەکان دەدات کە هەر کەسێک سەرپێچی رێنماییە تەندروستییەکان بکات روبەڕوی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێت.
ئەمەش دوای لێدوانەکەی قایمقامی کەرکوک دێت کە رایگەیاند: نەخۆشی "تای خوێن بەربون" کۆتایی هاتووە.