
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ مانگ
لەئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئایاری 2025ـــەوە، شەش وێستگەی دابەشکردنی بەنزین لەسەر رێگەکانی دەرەوەی کەرکوک دەکرێنەوە و تا کۆتایی ئەم مانگە بەدرێژایی 24 کاتژمێر کار دەکەن.
- وێستگەکان بریتین لە:
- وێستگەی جەبەڵ بۆر لەسەر رێگەی سلێمانی.
- وێستگەی دارەمان لەسەر رێگەی هەولێر.
- وێستگەی فوارس لەسەر رێگەی بەغدا.
- وێستگەی خاڵخاڵان سەر رێگەی کۆیە.
- وێستگەی ئەنوار سەر رێگەی تکریت.
- وێستگەی ئەلبوعەلی سەر رێگەی بێجی.