رێبوار تەها
Plus4
پێش 5 کاتژمێر

 

ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوك، بەمەبەستی چارەسەرکردن و گەیاندنی داواکارییەکانی جوتیاران، لەپێناو کارکردن بۆ سەرکەوتنی پلانی وەرزی دروێنە، سەردانی بەغدا دەکات.

 

بۆ ئەو مەبەستە ڕێبوار تەها؛ پارێزگاری کەرکوك، بۆ گەیاندنی داواکاری و جێبەجێکردنی پلانی کشتوکاڵی لەکەرکوک و چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی پارێزگاکە لەگەڵ د. عەباس جەبر مالیکی؛ وەزیری کشتوکاڵی عێراق کۆبووەوە.

 

لەسەر داوای ڕێبوار تەها؛ پارێزگاری کەرکوك، بڕیاردرا لەوەرزی دروێنەی ئەمساڵدا، گەنمی سەرجەم جوتیارانی کەرکوك بەتایبەت جوتیارانی کوردو تورکمان لەسایلۆکانداو بەنرخی حکومەت وەربگیرێت.

 

بەجێبەجێکردنی ئەم بڕیارە، سەدان جوتیاری پارێزگای کەرکوک سوودمەند دەبن و بەرووبوومەکانیان بەشێوەیەکی ڕاستەڕێ ساغ دەکرێنەوەو بەنرخی حکومی گەنمی ئەمساڵیان لێ دەکڕدرێتەوە.