مامۆستای ئایینی
plus4
پێش ٢ مانگ

ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ئایاری 2025، مەلا مەحمود ئەحمەد مامۆستای ئاینیی و وتارخوێنی مزگەوتی ئاوچی لەگەڕەکی موسەڵا لەتەمی 93 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

- مەلا مەحمود ئەحمەد کێیە؟

- بانگبێژ و وتارخوێنی مزگەوتی حاجی عەبدولهادی ئاوچی بوو لەگەڕەکی موسەلای شاری کەرکوک.

- لەدایکبوی گەڕەکی موسەڵا- ساڵی 1932.

- تاوەکو تەمەنی 15 ساڵی نەخوێندەوار بوە، دوواتر لەسەر دەستی مەلا خەلیل نەجاری زاوای فێری خوێندنی قورئان دەبێت و لە ژێر دەستی مەلا عابیدیش خەتمی دەکات.

- ساڵی 1956 وەک بانگبێژ لەمزگەوتی ئاوچی دادەمەزرێت.

- ساڵی 1963 هەر لەو مزگەوتە دەبێتە پێشنوێژو وتارخوێن.

- بەهۆی وتاردان بە زمانی توورکمانی دوو جار لەلایەن بەعسەوە دەستگیر دەکرێت و ئەشکەنجە دەدرێت.

- بە مەبەستی دوورخستنەوەی لەوتاردانیش، ساڵی 1977 رەوانەی بەغدای دەکەن بۆ تاقیکردنەوەی وتارخوێنی، لێی دەرەچێت و بە نوسراوی وەزیری ئەوقافەوە دەگەڕێتەوە.

- بەهۆی نەخۆشی شەکەرەوە قاچێکی بڕایەوەو ساڵانێک بوو وازی لە مزگەوت هێنابوو و خۆشی خانەنشین کردبوو.

- ئەمڕۆ کۆچی دوایی کردو بڕیارە لەگۆرستانی موسەڵا بەخاک بسپێردرێت.