الجرار
plus4
پێش 9 کاتژمێر

بەواژوی 116 کەسایەتی سیاسی و چالاکوان و رۆژنامەنوس، نوسراوێک سەبارەت بە راسپاردەکانی لیژنەکەی وەزارەتی بەرگری لەبارەی گرژییەکانی سەرگەڕان و تەمەتبارکردنی " محەمەد ئەمین " نوێنەری جوتیارانی ناوچەکە، ئاراستەی سەرۆکایەتییەکانی عێراق کرا ( سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و سەرۆکایەتی پەرلەمان ).

ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە نوسراوی فەرمی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوکی راسپاردووە رێوشوێنی یاسایی دژی "محەمەد ئەمین" بگرێتەبەر بەتۆمەتی ئەوەی سەرچاوەی گرژییەکانی سەرگەڕان بوەو خەڵکی دژی سوپای عێراق هانداوە، راسپاردەکەش لەسەر بنەمای راپۆرتی لیژنەکەی وەزارەتی بەرگری بوە کە واژوی دوو نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگەی لەسەرە.

یاداشتی کەسایەتییە سیاسی وچالاکوانەکان بۆ بەغدا، بەرونی باسی ئەو ستەمە دەکات کە لە جوتیارەکەی سەرگەڕان کراوە، لەکاتێکدا تۆمەتبار کراوە کە ناوبراو تەنها بەشداری لەگردبونەوەیەکی سلمی کردووەو داوای جێبەجێکردنی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراقی کردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعس سەبارەت بەداگیرکردنی زەوییە کشتووکاڵییەکان.

دەشڵێت: دادگاییکردنی جوتیارەکەی سەرگەڕان رەتدەکەینەوەو بەهەوڶی بێ دەنگکردن و بەکارهێنانی یاسای دەزانین دژی هەر کەسێک داوای مافی خۆی بکات.