
plus4
پێش ٢ ڕۆژ
سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ئهمڕۆ دوشەممە ڕایانگەیاند : ئەمریکاو چین ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی باجی هاوردهكردن، لەکاتێکدا واشنتن و پەکین هەوڵدەدەن شەڕێکی بازرگانی کۆتایی پێبهێنن کە ئابوری جیهانی تێکداوە و بازاڕە داراییەکانی خستوهتە مهترسییهوه.
وتیشی دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی چین لە جنێڤ هەردولا گەیشتوینەتە ڕێککەوتنێک بۆ وەستانی 90 ڕۆژە لەسەر ڕێوشوێنەکان و باجی بەرامبەر بە ڕێژەی 115% دادەبەزێت.