هێزی تایبەت
plus4
پێش ڕۆژێک

نەشئەت شەهوێز سەرۆکی لیژنەی ئەمنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە plus4ی راگەیاند دوای گرژییەکانی ناوچەی سەرگەڕان ، بڕیار لەسەر دروستکردنی هێزێکی هاوبەش لە پێکهاتەکانی کەرکوک دراوە بۆ پاراستنی ئاشتی و دەستوەردان لەکاتی دروستبوونی کیشەو گرفت لەو ناوچانە.

وتیشی هێزەکە دامەزراندن نییە، بەڵکو لەنێو پێکهاتەکانی پۆلیس کەرکوکەوە، ئەو هێزە ئامادەکراوە و پێیان دەوترێت یەکەی پاراستی یاسا.

ئەوشی خستەڕوو ، ئەو هێزە هەڵنەوەشاوەتەوە، بەڵکو لە دوو فەوج پێکهاتووەو فەوجێکیان مەشق و راهێنانیان تەواوکردووەو فەوجەکەی دیکەشیان سەرقاڵی مەشقکردنن.

ووتیشی ، هەندێ گرفت وکێشە کە درووست دەبن وەکو ئەوەی لەسەرگەڕان رویدا، ئەرکی سوپا نییە دەستوەردان بکات بەڵکو ئەو ئەرکەکە بەو هێزە رادەسپێردرێت.