پۆلیسی کەرکوک
Plus4
پێش ڕۆژێک

نەشئەت شەهوێز سەرۆکی لیژنەی ئەمنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، بەپێی بڕیارێکی دەستەی رای نێو وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیار دراوە پۆلیسی ئامادە نەمێنێت و تێکەڵی پۆلیسی فریاکەتن بکرێن.

 

سەرۆکی لیژنەی ئەمنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ plus4 وتیشی بێگومان لەگەڵ گەیشتنی بڕیاری دەستەی رای ، دەست بەجێبەجێکردنی دەکرێت و فەوجەکانی پۆلیسی ئامادەی کەرکوک هەڵدەوەشێندرێنەوەو تێکەڵ بە پۆلیسی فریاکەوتن دەکرێن